ئەمساڵ هیچ سوورییه‌ك ناچێت بۆ حەج کردن

وەزارەتی ئەوقافی سووریا: ئەمساڵ هیچ سوورییه‌ك فه‌ریزه‌ی حەج به‌جێناگه‌یه‌نێت، پێشبینی دەکرێت ساڵی داهاتوو ئەنجامبدرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤/٥/٢٠٢٣ حه‌سسان نه‌سروڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی سووریا لە لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژەی بەوەدا، هۆکاری ئامادەنەبوونی حاجیانی سووری لەمساڵدا لە مەککە، لە ئەنجامی نەبوونی کاتی پێویست بوو بۆ هەماهەنگی نێوان سعوودیە و سووریا، دوای ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
لای خۆیەوە، محەمەد رامی مه‌رتینی، وەزیری گەشتوگوزاری حكومه‌تی سووریا لە راگەیه‌ندراوێکدا باسی لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە لە دوای وەرزی حەج کرد و پێشبینیشی کرد، ساڵی داهاتوو باشتر بێت و بارودۆخ و په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی ببنەوە، هەروەها پێشنیازی کرد لە مانگی داهاتوودا گەشتەکانی نێوان جه‌ددە و ریاز – دیمەشق دەستپێبکەنەوە.