
کەناڵی NRT سەر بە شاسوار عەبدولواحید، لە درێژەی چەواشەکارییە بەردەوامەکانی، ئەمڕۆ شتێکیان بڵاوکردووەتەوە گوایا بەڕێز سەرۆکی حکومەت بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ دامەزراندنی کەناڵێک تەرخان دەکات !
ئێمە لە کاتێکدا ئەم بانگەشە هەڵبەستراوە بە تەواوی ڕەت دەکەینەوە کە هیچ بنەمایەکی نییە و دروستکراوی خەیاڵی خاوەنی ئێن ئاڕ تییە ، داوا دەکەین خاوەنی ئەم کەناڵە چەواشەکارە، پێمان بڵێ سەرچاوەی دارایی NRT چییە کە خەرجییەکەی دەیان ملیۆن دۆلارە. داوای یاساییش لە سەر کەناڵەکە تۆمار دەکەین لە سەر ئەو درۆ و چەواشەکاریەی کردوویانە.
سەرچاوەیەک لە نووسینگەی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
Facebook Comments Box