کوردستانگرنگ

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر ئەو گۆڕانکارییە “نادەستوورییانەی” لە بودجە ئەنجام دراون هاتە دەنگ

ئەمڕۆ هەینی 26ـی 05ـی 2023 حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی ئەو گۆڕانکاریانە لە بودجە ئەنجام دران، بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ئەو گۆڕانکاریانەی لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕێککەوتی 25ـی 05ـی 2023 دژی هەرێمی کوردستان، لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجام دران، نادەستوریین و دژی ڕێککەوتنی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵیە و هەروەها دژی پرەنسیپەکانی ڕێککەوتنی حکوومەتی ئیدارەی دەوڵەت و بەرنامەی ئەو کابینەیەیە کە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیان لە سەر دراوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە ئێمە وەک حکوومەتی هەرێم، بە هیچ شێوەیەک، ئەم ستەمکاری و پێشێلکردنەی مافەکانی خەڵکی کوردستان قبوڵ ناکەین و پابەندی هیچ بڕیارێکی دیکەش نابین جگە لەو ڕێککەوتنەی پێشتر لەگەڵ حکوومەتی سوودانی کراوە.

شەوی ڕابردوو، پێنجشەممە 26ـی 05ـی 2023 لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ژمارەیەک بڕگەی ماددەکانی 13 و 14ـی دەستکاریی کرد کە دژی هەرێمی کوردستان و ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵین، کە لەوانەیە بەهۆیەوە بەتەواوەتی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕابگرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button