رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

لە دەروازەیەکی نێودەوڵەتی هەرێم، دەست بەسەر پاسپۆرت و مۆری ساختەکراودا گیرا

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، دەستیان گرتووە بەسەر دوو پاسپۆرتی ساختەکراو و نشینگەیەکی ساختە و چەند مۆرێکی ناوەوە و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان لەسەر پاسپۆرتەکان.

دوا نیوەرۆی ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٣/٥/٢٦ بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند: کە دەست بەسەر دوو پاسپۆرتی ساختەکراو و نشینگەیەکی ساختە و چەند مۆرێکی ناوەوە و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان لەسەر پاسپۆرتەکانیان کە ھەڵگری پاسپۆرت و نشینگەی ئەڵمانی بوون و بە ڕەگەز تورک بوون، دەیانەویست لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران تێپەرببن بۆ لای ئێران، ھەڵگرانی ئەو پاسپۆرت و نشینگەیە، ھەموو مۆرەکانی ناوەوەی و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان لەسەر پاسپۆرتەکانیان ساختەکرابوون.

ڕاشیگەیاند: “خۆشبەختانە بە لێھاتوویی، شارەزایی و زیرەکی ئەفسەر و کارمەندانی نشینگە و پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران، پاش وردبینیکردن و لیکۆلینەوە توانیان پاسپۆرت، نشینگە و مۆری ساختەکراو دەستیان بەسەردابگرن،، شایەنی باسە، ئەوە چەندین جارە پاسپۆرت، نشینگە و مۆری جیاجیای ساختە لە لایەن ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە خاڵی پشکنینی پاسپۆرت، پاش ووردبینیکردن دەستیان بەسەردابگرن.”

لە کۆتایی ڕاگەیانراوەکەشدا هاتووە: “دەستخۆشی لە بەرێوەبەر، ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکەین کە پێشمەرگە ئاسا شەو و رۆژ خزمەت دەکەن.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button