جیهانهەواڵ

بۆ دۆزینەوەی مۆبایلێک بەنداوێک بەتاڵدەکرێت

بەرپرسێکی هیندستان دوای ئەوەی مۆبایلەکەی لێکەوتووەتە ناو بەنداوێکەوە بڕیاری دەرکردووە، بەنداوەکە بەتاڵبکەنەوە.

میدیاییەکانی هندستان بڵاویانکردەوە، راجیش فیشواس پشکنەری تەندروستی هیندی، لە ویلایەتی چهاتیسغارەی ناوەراستی هیندستان لەو کاتەی سەرقاڵی وێنەگرتن بووە، مۆبایلەکەی لێکەتووەتە بەنداوێکەوە، بڕیاری دەرکردووە بەنداوەکە بەتاڵبکرێتەوە بۆ ئەوەی مۆبایلەکەی بدۆزێتەوە.

کاتێک مۆبایلەکەی دۆزیوەتەوە دەبینێت لە کارکەوتووە، بۆیە لەلایەن حکومەتیشەوە لە کارەکەی دوورخراوەتەوە. بەرپرسەکە دەڵێت، “مۆبایلەکەم مامەڵەی حکومی تێدا بووە.”

لە دوای دوورخستنەوەی راجیش فیشواش راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبوو، سەرەتا تیمێکی غەواسی ناردووەتە ناو بەنداوەکە بۆ ئەوەی مۆبایلەکەی بدۆزنەوە دوای ئەوەی بۆیان نەدۆزراوەتەوە ئنجا بەنداوەکەی بەتاڵکردووەتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button