
پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری بە تۆمەتی کوشتنی هاونیشتمانییەک لە هەولێر راگەیاند.
ئەمرۆ یەکشەممە ٢٨/٥/٢٠٢٣ ، پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند: سێ تۆمەتبار کە بکوژ و تەقەکەرانی رووداوەکەی هەولێر بوون، لە گوندی کەڵەکینی سەر بە شارۆچکەی خەلیفان لەلایەن هێزەکانمان و پۆلیس دەستگیر کران.
ئەمەش دوای ئەوە دێت ئەمرۆ لەسەر شەقامی 100 مەتریی هەولێر، بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە هاونیشتمانییەک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندارکرا.
برینداری رووداوەکە ناوی سەربەست ئەمیرە، لە نەخۆشخانە قسەی بۆ رووداو کرد و ئاماژەی بەوەدا، ئەوان هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ کەسدا نەبووە و هۆکاری تەقەکردنەکە نازانن.
Facebook Comments Box