جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ئەردۆگان لە گوتارێکدا باسی ئازادنەکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش دەکات

ئەردۆگان، دوای ئەوەی سێیەم جار بە سەرۆککۆماری تورکیا هەڵبژێردرایەوە، ئەردۆغان لە گوتارێکدا جارێکی دیکە دەڵێت: “لە سەردەمی ئێمەدا سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد ناکرێت”.

کەمال کڵچدارئۆغڵو لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، دەیگوت، ئەگەر ببێتە سەرۆککۆماری تورکیا سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد دەکات. ئەردۆگان باسی لەو گوتەیەی کڵچدارئۆغڵو دەکات و دەڵێ: “چی ده‌گوت؟ ده‌یگوت ‘ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت سه‌لاحەدین بێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌وا ده‌بێت ده‌نگ به‌ من بده‌ن’. گه‌لی خۆشه‌ویستی من گوتی چی؟ ئه‌وه‌ چونكه‌ گه‌له‌كه‌م باش ده‌زانێت. ئه‌و تیرۆریسته‌ی بووه‌ هۆكاری مه‌رگی 51 خوشك و برامان له‌ دیاربه‌كر، سەلاحەدینە (سه‌لۆیه)‌”.

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە 4ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2016، لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و ژمارەیەک پەرلەمانتار و سەرکردەی دیکەی هەدەپە، بەتۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ پەکەکە، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دەستگیرکران.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button