
د.جەمال کۆچەر: “یەکێتی بە ڕەسمی و بە حزووری سەرۆک پەرلەمانی عێراق پێشنیاری خۆی خستە ڕوو، داوایانکرد کە پارێزگاکان راستەوخۆ داوای بودجەی خۆی بکات.”
د.جەمال کۆچەر د.جەمال کۆچەر، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی، هەڤپەیڤینەکی میدیایدا باسی لە وردەکاریی ئەو گۆڕانکارییانە کرد کە لە پرۆژەیاسای بودجەدا کراون، بەتایبەت ئەو مادانەی کە پەیوەندیدارن بە هەرێمی کوردستان، هاوکات باس لەوە دەکات، کە چۆن سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی داوای لێ کردووە تا پشتگیریی ئەوان بکات بۆ ئەو گۆڕانکارییانە.
لە هەڤپەیڤینەکەدا دەڵێ: “یەکێتی بە ڕەسمی و بە حزووری سەرۆک پەرلەمانی عێراق پێشنیاری خۆی خستە ڕوو، داوایانکرد کە پارێزگاکان راستەوخۆ داوای بودجەی خۆی بکات.”
دەشلێت: “کاک هەرێمی کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بە منی گوت پاڵپشتیمان دەکەیت؟ پێشنیارێکمان هەیە حەز دەکەم پاڵپشتیمان بکەیت، منیش گوتم جارێ کاتی ئەم شتانە نییە، با رێککەوتنەکە تێپەڕێت، ئەوا منیش هەندێک تێبینم هەیە، لەوانە بابەتی پاشەکەوت، بەڵام ئەو گوتی ئێمە تەڕحی دەکەین و کردیشیان. دواتر سەرۆکی پەرلەمان هەستی کرد کە کۆبوونەوەکە هەماهەنگیی تیا نییە، یان یەکلایی نابێتەوە، بۆیە داوای کرد ئەندامانی پارتی لە لێژنەکە بەتایبەت بڕۆن لەگەڵ سەرکردایەتیی خۆیان قسە بکەن و گفتۆگۆ لەسەر ئەم پێشنیارانەش بکەن، چونکە قابیلی گفتوگۆن، ئەوەی لە حکوومەت هاتووە تێناپەڕێت.”