رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

سوپای عێراق دروێنە لە جووتیارە کوردەکانی کەرکووک قەدەغە دەکات

لە گوندی تۆبزاوەی باشووری كەركووك، سوپای عێراق رێگری لە دروێنەی جووتیارانی كورد دەكات و دەستیش بەسەر دەڕاسەیەكدا گیرا و شۆفێرەكەشی دەستگیركرا.

جووتیارێكی گوندەكە راگەیاند: “كەمێك پێش ئێستا لەكاتی دروێنەكردن هێزێكی سوپای عێراق هاتن و پێیان گوتین بەهیچ شێوەیەك رێگە نادرێت دروێنەی بەرووبوومەكانتان بكەن و بەزەبری هێز ئیشەكانیان پێڕاگرتین و دەستیشیان بەسەر دەڕاسەكەدا گرت و شۆفێرەكەشیان دەستگیركرد”.

‏‎ئەو جووتیارە داوای كرد، سەركردایەتی كورد و نوێنەرانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەران، بەپەلە بێنەسەرخەت و كێشەكەیان چارەسەر بكەن، بۆ ئەوەی رەنجی ساڵێكیان بەفیڕۆ نەچێت.

‏‎لەسەر سكاڵای عەرەبە هاوردەكان كە گرێبەستی سەردەمی بەعسیان هەیە، سوپای عێراق لە سنوورەكە لە دژی هاووڵاتیان و جووتیارانی كورد وەستاونەتەوەو رێگری لە كاری كشتوكاڵی دەكەن.

سەرچاوە: کوردستان 24

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button