
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێک ئاراستەی ئەو حزبە دەکات و پیرۆزبایی لە مەکتەبی سیاسی، ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی، ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی دەکات.
دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بە بۆنەی(٤٨)ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
بەڕێزان/ مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان..
بە بۆنەی (٤٨) ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین و، هیوای بەردەوامی و هەنگاوی نوێتر و باشترتان بۆ دەخوازین.
لەو دەرفەتەدا جەخت دەکەینەوە لەسەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی تێکڕای هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاریەکانی قۆناغی ئێستامان و، داکۆکیکردن لە مافەکانی هاوڵاتیان و پاراستنی قەوارەی هەرێم و دەستکەوتەکانمان و، پتەوکردنی گیانی یەکگوتاری و یەکهەڵوێستی سیاسی لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی کوردستان و چارەسەرکردنی گیروگرفت و کێشەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و بەهێزترکردنی پایەکانی دیموکراسی.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین.. هەر سەرکەوتوو بن..
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١ـی ٦ـی ٢٠٢٣