
یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان داواى دڵنیایى له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كردووە، كه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى ئەنجومەنی باڵای كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم نەكه‌ن.
به‌پێى زانیارییه‌كان، یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى باڵا هه‌وڵێكى مسته‌فاى سه‌ید قادر، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌سه‌ر پشكى گۆڕان پوچه‌ڵ كرده‌وه كه داواى له بزوتنه‌وه‌كه‌ى كردبوو كه هه‌ردوو نوێنه‌ره‌كه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوونى كۆمسیاران بكه‌ن.
به‌رپرسانى گۆڕان له‌سه‌ر ئاستى باڵا دواى راوێژكردن دڵنیایان داوه‌ته یه‌كێتیى كه هه‌ردوو ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان به‌شدارى هیچ كۆبوونه‌وه‌یەک ناكه‌ن و بێلایه‌نى ده‌نوێنن.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران له كۆى 9ى ئه‌ندامى كۆمسیۆنه‌كه پێویستى به 5 كه‌س ده‌بێت، بۆ راپەراندنی کارەکانی کۆمیسیۆن.