کوردستانگرنگ

توركیا، ره‌زامه‌نده‌ له‌سه‌ر دووباره‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم

حكومه‌تى توركیا، به‌ فه‌ڕمى وه‌ڵامى حكومه‌تى عێراقى داوه‌ته‌وه‌ له‌ باره‌ى دووباره‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم.

به‌پێى زانیارییه‌كانى، دواى زیاتر له‌ دوو مانگ له‌ راگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم به‌هۆى بڕیارى دادگاى ناوبژیوانى پاریس حكومه‌تى توركیا به‌ فه‌ڕمى وه‌ڵامى حكومه‌تى عێراقى داوه‌ته‌وه‌ به‌وه‌ى ره‌زامه‌ندن به‌ دووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم.

له‌باره‌ى كاتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتی هەرێم، حكومه‌تى توركیا داواى هه‌ندێ كاتى كردووه‌ بۆ ته‌واوبوونى ئاماده‌كارییه‌كانى دووباره‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button