رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ڕۆژنامەی (العربي الجدید)ی لەندەنی: کۆتایی هاتنی یەكێتی راگەیاند

ڕۆژنامەیەكی بەناوبانگی عەرەبی ئاشكرای دەكات “ئەگەر هەیە دابەشبوونەكەی ئەمجارە، كۆتایی بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بهێنێت.”

لە راپۆرتێكی رۆژنامەی (العربي الجدید) كە ئۆفیسی سەرەكیی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە، ئەمڕۆ شەممە 3ی 6ی 2023 بڵاو كراوەتەوە: ”لە دوای كۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی لە 2017، یەكێتی بە هاوبەشی لەنێوان بافڵ تاڵەبانی (بە پشتیوانیی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی دایكی كە هاوسەری جەلال تاڵەبانی بوو) و لاهوور جەنگی (كوڕی برای جەلال تاڵەبانی) بەڕێوە دەبرا، بەڵام لە مانگی ئابی 2021، بافڵ تاڵەبانی سەركردایەتیی كودەتایەكی كرد بەسەر لاهوور جەنگی و پلە و پۆستی لێ سەندەوە و ئەوانەشی دوور خستەوە كە لەسەر باڵەكەی لاهوور جەنگی هەژمار دەكران كە دیارترینیان سەركردەی دەزگا ئەمنییە هەستیارەكانی سلێمانی بوون.“

ڕۆژنامەی (العربي الجدید) ڕوونی كردووەتەوە كە شاری سلێمانی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا زۆر ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداريی لەنێوان هەردوو باڵی حزبەكە بەخۆوە بینیوە، بەڵام ”بڕیارێكی دادگا هەیە كە لاهوور جەنگی بۆ هاوسەرۆكی یەكێتی دەگەڕێنێتەوە، بەڵام تاوەكوو ئێستا بافڵ تاڵەبانی كە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێت، ئەم بڕیارەی قەبووڵ نەكردووە.“
هەمان ڕۆژنامە هۆشداری لە نەمانی یەكێتی دەدات و دەڵێت: ”یەكێتی پێگەیەكی فراوانی لە هەرێمی كوردستان و بەغدا هەیە، بەڵام ئەو دابەشبوونەی لە نێوان هەژموونی بافڵ و لاهوور دروست بووە، رەنگە ببێتە هۆی كۆتاییهاتنی حزبەكە، لە كاتێكدا پارتی لە ناوچەكانی سنووری پێگەی یەكێتیدا كە سلێمانی، كەركووك و هەڵەبجەیە، لە بەهێزبوونە.“

هەر لە ڕاپۆرتەكەدا لە زاری سەرچاوەیەكی سیاسییەوە ئەوە ئاشكرا كراوە كە لاهوور جەنگی خۆی ئامادە دەكات بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق و لەم پێناوەشدا هاوپەیمانیی لەگەڵ هێزە مەدەنییەكان دەكات. ڕوونیشی كرد،،وتەوە كە لاهوور جەنگی چاوی لەوەیە لە پەرلەمانی كوردستانیشدا پەرلەمانتاری هەبێت، ”ئەویش لە ڕێگەی كاراكردنەوەی یەكێتییەكانی قوتابیان و ڕۆژنامەنووسان و كرێكاران، لە كاتێكدا بافڵ تاڵەبانی لە ماوەی رابردوودا لەكاری خستوون، ئەویش لەپێناو لادانی لاهوور جەنگی و لاوازكردنی پێگەكەی.“

ئەو گۆڤارە عەرەبیە نوسیویشیەتی: ”لە زاری سەرچاوەیەكی نزیك لە لاهوور جەنگییەوە ئاشكرا كراوە كە لاهوور بە نیازی پێكهێنانی بەرەیەكی سیاسییە كە ژمارەیەك حزبی ئۆپۆزسیۆن لە سلێمانی لەخۆی دەگرێت، بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا ببەنەوە، جگە لەوەی هەماهەنگی لەگەڵ هەندێك لە سەركردەكانی یەكێتی كردووە، لەنێویشیاندا بەرهەم ساڵح، سەركۆماری پێشووی عێراق.“

لەمبارەیەوە ناجی هەورامی، كە ڕۆژنامەكە بە سیاسییەكی نزیك لە بنەماڵەی تاڵەبانی وەسفی كردووە، ئاماژەی بەوە داوە كە قۆناغی داهاتوو رەنگە گرژییەكان زیاتر بن، ”بە تایبەتیش بەهۆی ئەوەی لاهوور جەنگی رەتی دەكاتەوە بگەڕێتەوە بۆ هاوسەرۆكایەتیكردنی یەكێتی، بەڵكوو دەیەوێ هەژموونی تەواو بەسەر حزبەكەدا هەبێت، لە ڕێگەی دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن و دوورخستنەوەی یەكجارەكیی بافڵ تاڵەبانی. لە بەرامبەریشدا بافڵ تاڵەبانی كار لەسەر گەمارۆدانی سیاسیی لاهوور جەنگی دەكات، لە ڕێگەی هەوڵدانی بۆ ڕێگەلێگرتنی لە هاوپەیمانیكردن لەگەڵ لایەنە سیاسییە بەهێزەكانی عێراق.“

هەورامی بە رۆژنامەكەی گوتووە: ”یەكێتی پەتبوونێكی گەورە لە سلێمانی بەخۆیەوە دەبینێت، ئەم دوولەتبوونەش لە چەند مانگی داهاتوودا فراوان دەبێت، چونكە هەردوو لایەنی حزبەكە دەیانەوێت هەڵبژاردن بۆ خۆیان ببەنەوە و هەردووكیش لەژێر ناونیشانی یەك حزبدا ئەمە دەكەن، ئەم كێشەیە رەنگە ببێتە هۆی پاشەكشەیەكی راستەقینە لە بارودۆخی سیاسیی یەكێتی.“

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button