
له نوسراوێکی ره‌سمی دادگای كه‌راده‌ی به‌غدا دا هاتووه:” نزار عه‌بدولواحید جۆری تاوان و مادده یاساییه‌كه‌ی بریتیه له دروستكردنی چه‌ك به‌بێ ره‌سیدی بانكی و به‌گوێره‌ی ماده‌ی 459/ا سزادان داواكراوه”.
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵی رۆژنامه‌نووس له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی Utv له دیدارێكدا به شاسوار عه‌بدولواحیدی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت:”جگه له خۆت و سروه‌ی خوشكت و نزاری برات كه كاری ئابووری و بازرگانی بۆ حزبه‌كه‌ت ده‌كات، كه‌سی تر له‌حزبه‌كه‌ت هیچ نییه”، به‌ڵام بۆ پرسیاره‌كه‌ی ته‌ڵاڵ ، شاسوار عەبدولواحید كه‌وته مه‌وقیفه‌وه و بێوه‌ڵام و ئیحراج بوو.
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نەوەی نوێ، كاره بازرگانی و شه‌خسیه‌كانی له به‌رگی سیاسیی و جوڵانه‌وه‌كه‌یدا ده‌كات، به‌جۆرێك ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شی بۆ ئه‌و ئه‌ركانه راسپاردووه و گه‌یشتۆته ساخته‌كاری و ئاشكراده‌بێت، برایه‌كی، داواكراوه به ساخته‌كاری ره‌سیدی چه‌ك و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له دادگایه‌كی به‌غدا بۆ ده‌رچووه.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی، نزار عه‌بدولواحید قادر برای شاسواری سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵێنه‌وه‌ی كه‌راده له به‌غدا ( داواكراوه) به فه‌رمانی ژماره 7801 و تۆمه‌تباره به به‌كارهێنانی چه‌كی بانكی، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ره‌سیدێكی بانكی هه‌بێت، كه ئه‌وه‌ش ساخته‌كردنه له بانك.
له نوسراوه ره‌سمیه‌كه‌ی دادگای كه‌راده‌ی به‌غدا دا هاتووه:” نزار عه‌بدولواحید جۆری تاوان و ئه‌و مادده یاساییه‌كه‌ی بریتیه له دروستكردنی چه‌ك به‌بێ ره‌سیدی بانكی و به‌گوێره‌ی ماده‌ی 459/ا سزادان داواكراوه”.
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ له‌رێی نزاری برایه‌وه سه‌رقاڵی بازرگانیی و سپی كردنه‌وه‌ی چه‌كی بێ ره‌سیدی بانكه له‌به‌غدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه، به‌ڵام تائێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه.
سۆزان مه‌نسوور جێگری یه‌كه‌می لیژنه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌په‌رله‌مانی عیراق رايگه‌یاند:” نزاری برای شاسوار عه‌بدولواحید چه‌ندین كاری نایاسایی له‌به‌غدا به‌ناوی كاری بازرگانیه‌وه كردوه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هه‌یه”.
بەپێی ئەو بڕیارەی کە یاسا دیاری کردووە پێویستە براکەی سەرۆکی نەوەی نوێ لەسەر بەکارهێنانی چەکی بێ رەسید دەستگیربکرێت، یان غەرامە بکرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕگەیەک لەو بڕیارە یاساییانە بەسەریا جێبەجێ نەکراوە.
پسپۆرێكی یاسایی له باره‌ی مادده‌ی 459/ 1ی سزادانی عیراقی رایگه‌یاند:” ئه‌و ماده‌یه تایبه‌ته به به‌كارهێنانی ره‌سیدی بانك، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڕ‌ە پاره‌یه‌ك له بانكدا هه‌بوبێت، بۆیه به‌پێی یاسا ئه‌وه‌ش تاوانه و بڕ‌گه‌ی (1) مادده‌كه‌ی بۆ دیاریكرداوه كه به‌كارهێنانه‌كه (زانراوه و به‌مه‌به‌ست بووه) و یاسا وه‌ك نیه‌تی خراپ به‌كارهێنان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات”.
به‌پێی مادده یاساییه‌كه هه‌ر كه‌سێك به‌و مادده‌یه داوا بكرێت و تۆمه‌تباربێت، سزاكه‌ی ده‌ستگیركردن ( حه‌بس) و سزای ماددییه یان یه‌كێك له‌و دوو سزایه.