رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

دوو ئامۆزا یەکتریان کوشت

دوو ئامۆزا بووەتە دەمەقاڵێیان و یەکتریان داوەتە بەر چەقۆ و هەردووکیان گیانیان لەدەست داوە.

ئەمڕۆ شەممە 03ـی 06ـی 2023 لە شارەدێی ڕەشاد سەر بە حەویجەی باشووری کەرکووک دوو ئامۆزا بووەتە دەمەقاڵێیان و یەکتریان داوەتە بەر چەقۆ و هەردووکیان گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییەکان، کێشەکە لەسەر زەویوزار بووە، لە کاتی گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانەی شارۆچکەی داقووق هەردووکیان گیانیان لەدەست داوە.

پۆلیسی کەرکووک لەبارەی ڕووداوەکە ئاماژەی بەوە دا کە هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر ڕووداوەکە دەست پێ کردووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button