
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیاند: “توانیمان تۆڕێکی گەورەی بازرگانی کردن بەماددەی هۆشبەر لەشاری هەولێر و سلێمانی و کەرکوک هەڵبوەشینەوە.”
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکان، لەچەند چالاکیەکدا، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد و گرتنەبەری رێکارەیاساییەکان، لەرۆژانی ١ و ٢ و ٣ی مانگی ٢٠٢٣/٦ توانیان سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەشاری کەرکوک دەستگیربکەن بەهاوکاری پۆلیسی مادەهۆشبەرەکانی کەرکوک. هەروەها لەدەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و لە چاڵاکیەکی تردا توانیان سێ بازرگانی تری ماددەی هۆشبەر بە بڕی ٢ کیلۆگرام کریستاڵەوە دەستگیربکەن لەشاری هەولێر، کەیەکێکیان خەڵکی شارۆچکەی قەڵادزێیە.
بەهۆی ئەم دوو چاڵاکییەوە، بەڕێوەبەرایەتیمان توانی تۆڕێکی گەورەی بازرگانی کردن بەماددەی هۆشبەر لەشاری هەولێر و سلێمانی و کەرکوک هەڵبوەشێنتەوە . تەواوی تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.



