کوردستانگرنگ

بێگەرد تاڵەبانی: “لەم کابینەیە دەستکەوتی زۆر گەورە هەبووە”

وەزیری كشتوكاڵ جەخت دەكاتەوە، لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا، بە سیاسەت و ستراتیژی بایەخدان بە بەرهەمی خۆماڵی، كار بۆ پەرەپێدان بە كەرتی ئاژەڵداری و بەرهەمی شیرەمەنی كراوە و حەفت كارگە دامەزراون و بەرهەمیان هەیە و چەندانی دیكەش لە سەروبەندی دامەزراندندان.دەشڵێت: ”لەم كابینەیەدا دەستكەوتی زۆر گەورە هەبووە“

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەڤپەیڤینەک راگەیاند: لە ماوەی سێ ساڵی كاركردنی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا، حەوت كارگەی گەورەی شیرەمەنی و گاوداری و پڕۆژی تەواوكار دروست كراون.
ئەوانیش بریتین لە پڕۆژەی رامی فاڕم، بزنی سانی هەڵەبجە، یاران بەگی سلێمانی، شیرەمەنی مرواریی گەرمیان، زۆم لە مێرگەسۆر، بەخێوكردنی گامێش لە رانیە و پڕۆژەی شیرەمەنیی هەولێر.

لە درێژەی قسەکانی بێگەرد تاڵەبانی وتی: جگە لە پێدانی مۆڵەتی فەرمیی كاركردن، زەوییان بۆ تەرخان دەكرێـت و لێخۆشبوونی گومرگیان بۆ دەكرێت، بۆ هاوردەكردنی ئەو پێداویستییانەی لە كارگەكانیاندا پێویستییانە، هەروەها مۆڵەتیان پێدەدەین بۆ هێنانی ئاژەڵەكان، بۆ نموونە ئەوەی بزنی سانی لە هەڵەبجە و كارگەی مرواری و رامی فاڕم لەدەرەوە هێناویانە و كارئاسانییان بۆ كراوە.
حكوومەت كرێی كارەبای ئەو كارگانەی كەم کردووەتەوە، گوتیشی: “كرێی ئەو كارگانە لە بازرگانی كراوەتە كشتوكاڵی، لە 130 دینارە كراوەتە 30 دینارە.”

بەپێی داتاکانی وەزارەتی كشتوكاڵ پێش کابینەی‌ نۆیەم، پرۆژەكانی تایبەت بە مانگای شیر بەم شێوەیە بووە:


  • هەولێر 38 پڕۆژە.
    • سلێمانی 15 پڕۆژە.
      • دهۆک 14 پڕۆژە.
        • گەرمیان 2 پڕۆژە.
          • هەڵەبجە 4 پڕۆژە.
کۆی‌ گشتی 73پڕۆژە بە وزەی 8 هەزار و 239 مانگا.

ئێستا لە كابینەی نۆیەم بەم شێوەیەیە:


  • هەولێر47 پڕۆژە.
    • سلێمانی 20 پڕۆژە.
      • دهۆک 16 پڕۆژە.
        • گەرمیان 1 پڕۆژە.
          • هەڵەبجە 3 پڕۆژە.
کۆی گشتی87 پڕۆژە، كە 14 هەزار و 609 سەرمانگایان تێدایە.

پێش کابینەی نۆیەم پڕۆژەی گۆلك (گوێرەكە) بەم شێوەیە بوو:


  • هەولێر 34 پڕۆژە.
    • سلێمانی 19 پڕۆژە.
      • دهۆک 11 پڕۆژە.
        • هەڵەبجە 1 پڕۆژە.
كۆی گشتی 65 پڕۆژە بە وزەی 31 هەزار سەر گۆلك (گوێرەكە).

لە كابینەی نۆیەم ئێستا بەم شێوەیەیە:


  • هەولێر50 پڕۆژە.
    • دهۆک 30 پڕۆژە.
      • سلێمانی 19 پڕۆژە.
        • هەڵەبجە 1 پڕۆژە.
کۆی گشتی 100 پڕۆژە، كە 78 هەزار و 216 سەر گۆلك (گوێرەكە) لەخۆ دەگرن.
Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button