
نوسەر توانا ئەمین، زۆر بە توندی دژی شاسوار عەبدولواحد دەنوسێ و دەڵێ: “بۆ یەکێتی و پارتی باشترە پاتاڵێک لە ساحەکەدا هەبێ تا بە دنیای دەرەوەی نیشان بدەن حکومی ئەمان دیموکراسییە و ئەوەتا جیاوازی هەیە!”
دەقی نوسراوەکەی:
پیاوی پێڵاوەکە!
لە دنیادا سەرکردەی هێزی سیاسی هەیە، دەم بکاتەوە و پێڵاو و نەعلی تێدابێت؟ یەک نمونەم لە جیهاندا بۆ بێننەوە..؟! ئەو خورمایەی ئەم خواردویەتی یەکێتی و پارتی لەگەڵ فەلاحەکەیدا پەپجیان کردووە.
یەکێتی و پارتی، دەزانن دروست بوونی هێزی سیاسی ڕاستەقینەی ئۆپزسێۆن: واتا مەرگی ئەمان. بۆیە باشترە پاتاڵێک لە ساحەکەدا هەبێ تا بە دنیای دەرەوەی نیشان بدەن حکومی ئەمان دیموکراسییە و ئەوەتا جیاوازی هەیە! لەسەر ئاستی ناوخۆش کەی ویستیان کورسییەکانی بە شتێ خێر لێبکڕنەوە و کە پێی لە حەدی خۆشی ڕاکێشا، شەوێک بە نامەیەکی واتس ئەپ لە سەری سەرەوە: تا سێ مانگی تر سەری پێ بخەنەوە قەباغەکەی…
چەکلی نزم، ئەوەتا تۆ 2000000000 دینار کارەبای حکومەتت لە چەرخوفەلەقەکە لەلایە (دوو میلیار) واتە دوو هەزار میلیۆنی!!! خێرە لە تۆی ناسەنن، بەڵام دوکانێکی لاکۆڵان پسکیت و شەربەت بفرۆشێ و تۆزێ قەرزدار بێت کارەباکەی دەبڕن، ئەمە چاوپۆشی نییە لە تۆ هەی سەعلوک!
جا تۆ هەر خۆت نزم نیت، نزم ئەوەیە دوای تۆ دەکەوێ..



