رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

لە 10 رۆژی رابردوودا 11 تەرم لە شەقامەکانی بەغدا دۆزراونەتەوە

بەرپرسێکی ئەمنی دەلێ: وەك چۆن لە ساڵانی 2006 و 2007دا دیاردە بوو بە هۆی شەڕی تایفییەوە و ئاشكرای كرد كە لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا، 11 تەرم لە شەقامەكانی بەغدا دۆزراونەتەوە.

ڕۆژنامەی (العربی الجدید)ی عەرەبی لەندەنی بڵاوی كردەوە كە لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا، 11 تەرمی كوژراوی نەناسراو لە چەندین ناوچەی جیاوازی بەغدادا دۆزراونەتەوە، پێدەچێت پەیوەندییان بە گرووپی مافیایی و بازرگانیی مادە هۆشبەرەكان و میلیشیا چەكدارەكانەوە هەبێت.

ڕۆژنامەكە زانیاریی لە زاری فەرماندەیەكی پۆلیسی بەغدا گواستووەتەوە و نووسیویەتی كە دواهەمین تەرم بەر لە رۆژێك دۆزراوەتەوە، كە هی پیاوێك بووە شوێنەواری گوللەی بە جەستەوەیە هەبووە و لە كێڵگەیەكی ناوچەی راشدیەی باكووری رۆژهەڵاتی بەغدا دۆزراوەتەوە.

فەرماندە ئەمنییەكە ئەوەشی راگەیاندووە كە تەواوی ئەو تەرمانەی دۆزراونەتەوە شوێنەواری گوللە و چەقۆیان پێوە بووە، بەگوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەكانی لێكۆڵینەوەكانیش زۆربەی رووداوەكان پەیوەندییان بە تاوانی رێكخراو و مافیاكانی مادە هۆشبەرەكانەوە هەیە، كە بەم دواییە لە عێراق بە شێوەیەكی ترسناك لە زیادبووندان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button