کوردستانگرنگ

‏‎‏‎‏‎‏‎ سێ باندی بازرگانی کردن بەماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران

یەکێک لە باندەکان هەوڵیانداوە ئافرەت و کچی نەوجوان بەکاربهێنن بۆ بڵاوکردنەوەو توشکردنی کەسانی تر بەم ماددە مەترسیدارە.

ئەمرۆ سێشەممە ٦/٦/٢٠٢٣ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکان، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: “دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام و گرتنەبەری رێکارەیاساییەکان ، لەرۆژانی ٤ و ٥ ی ئەم مانگە، سێ گروپی بازرگانی کردن بەمادەی هۆشبەرەکانیان دەستگیرکردووە کە پێکهاتوون لە ١٠ کەس، یەکێک لەم گروپانە هەوڵیانداوە ئافرەت و کچی نەوجوان بەکاربهێنن بۆ بڵاوکردنەوەو توشکردنی کەسانی تر بەم ماددە مەترسیدارە.”

راشیگەیاند: “تەواوی دەستگیرکراوان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوەو دانیان بەتاوانەکانیان ناوەوەو رووبەڕوی یاسا کراونەتەوە.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button