
هاووڵاتییه‌ك له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی كوژرا، پۆلیسیش له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌نی 41 ساڵه، خێزانداره‌و خاوه‌نی سێ منداڵه پیشه‌ی مریشك فرۆشی بووه.
ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه له ئێستادا له پزیشكی دادی سلێمانیه و پۆلیس له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
Facebook Comments Box