کوردستانگرنگ

ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە قوتابخانەی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە

نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا: بڕیارە لەگەڵ یانەكانی بەرشلۆنە و ریاڵ مەدریدیش كار بكەین، بۆ ئەوەیە بتوانین لەچەند ساڵی داهاتوودا خولێک لەگەڵ یانە ئەوروپییەكان بۆ منداڵانی هەرێمی كوردستان بكەینەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان لە چەند ساڵی ڕابردوودا، پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ئیسپانیادا دروست کردووە و هەردوو لاش کار بۆ بەهێزترکردنی ئەو پەیوەندییە کولتووری و ئابووریى و وەرزشییانە دەکەن. هەروەها هەرێمی کوردستان وەکو یەکەیەکی بەهێز لەناو عێراقی فیدڕاڵیدا، پەرە بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی خۆی دەدات؛ بۆ ئەو مەبەستەش وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپاى لە پێشینەى ئەو وڵاتانە داناوە، کە پەیوەندییان لەگەڵدا بەهێز دەکات.

ئایدن ئۆستان، کاربەڕێکەرى نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا، ڕایگەیاند: زۆر هەوڵمان داوە گرنگییەكی تەواو بە بابەتی زانستی و كولتووری و وەرزشی بدەین، بۆیە پێموایە لەڕێگەی وەرزشەوە دەتوانین بۆ منداڵانی هەرێمی كوردستان سوودبەخش بین؛ لەم بوارەدا چەند دیدارێكمان لەگەڵ یانەكانی ئیسپانیا وەك ریاڵ مەردرید و بەرشلۆنە و ئەتلەتیكۆ مەدرید کردووە. ئێستا ئەتلەتیكۆ مەدرید ڕەزامەندیی داوە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و دەخوازێت قوتابخانە وەرزشییەكانی لە هەرێمی كوردستان بكاتەوە. لەم میانەیەش بڕیارە چوار قوتابخانە بکاتەوە و گرێبەستەكان بۆ سێ ساڵ بێت. حکوومەتی هەرێمیش ڕەزامەندیی لەسەر ئەو بیرۆکەیە داوە.

گوتیشی: دوای سەركەوتنی ئەو پڕۆژەیە بڕیارە لەگەڵ یانەكانی بەرشلۆنە و ریاڵ مەدریدیش بە هەمان شێوە كار بكەین، ئەم بیرۆكەیە بۆ ئەوەیە بتوانین لەچەند ساڵی داهاتوودا خولێک لەگەڵ یانە ئەوروپییەكان بۆ منداڵانی هەرێمی كوردستان بكەینەوە، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی وەرزشەوە پەروەردەیەكی بەهێزى منداڵانی هەرێمی کوردستان بکەین و ئاستی وەرزشی بەهێز بکەین.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button