کوردستانگرنگ

بەهۆی زۆری قەرزەکانیەوە بەشێک لە چاڤیلاند داخرا

لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان و بەهۆی زیاد وەرگرتن و بەکرێدانی شەقامی گشتی، هەبونی بڕێکی زۆری قەرزەی قائیمقامیەتی سلێمانییە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەرسێ پارکی ئۆتۆمبێلەکانی پرۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند دادەخات.

رائیدی هاتوچۆ دانا عوسمان، سەرۆکی لیژنەی هاتوچۆ رایگەیاند؛ لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان کە لە قائیمقامیەتی سلێمانی تۆمارکراوە، لەرۆژی جیهانی مناڵاندا، پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند نرخی وەستانی ئۆتۆمبێلی بەرزکردوەتەوە بۆ سەرو (2000) دینار، بۆیە لەلایەن لیژنەی هاتوچۆی سەر بەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە پسوڵەی سەرپێچی بۆکراوە.

وتیشی؛ لەکاتی سەردانی لیژنەکە بۆ پارکەکانی چاڤیلاند، دەرکەوتوە کە شەقامە گشتییەکانی چواردەوری پڕۆژەکەی وەک پارکی وەستانی ئوتومبێل بەکارهێنراوە و کرێییەکی زۆریش لە شۆفێران وەرگیراوە.

هەروەها، یەکێکی دیکە لە سەرپێچییەکانی پارکەکانی چاڤیلاند، هەبونی بڕێکی زۆری قەرزەی قائیمقامیەتی سلێمانییە کە بەهۆی تۆمارکردنی سەرپێچییەکی زۆری ساڵانی پێشوە کە نەپابەندی مەرجەکانی کارکردن نەبوە غرامەی بۆ نوسراوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button