کوردستانگرنگ

تۆمەتباری سەرەکی کوژرانی 3 کەسەکەی هەولێر دەستگیر کرا

نوێكراوه‌ته‌وه‌ له‌ حوزەیران 7, 2023
راگەیەندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە سەبارت بە کوژرانی (سێ) ئەندامی خانەوادەیەک لەگەڕەکی (سەرکارێز) ی شاری هەولێر.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:
‏‎دوای ئەوەی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاگادار کرانەوە لەحاڵەتی کوژرانی سێ ئەندامی خانەوادەیەک لەماڵەکەی خۆیاندا کە پێکهاتبون لە پیاوێک و هاوسەرەکەی و منداڵێکی کچ ، بەناوەکانی(عبداللە حمد شێخە،تەمەنە ٦٦ساڵ) و (فهیم مولود ڕسول ، تەمەن ٥٣ ساڵ) و (سانا عبداللە حمد تەمەن ١١ساڵ).
‏‎دەست بەجێ لەلایەن تیمەکانمان دەست بەئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کرا بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی بکەری ئەم تاوانەو لەماوەیەکی کەمدا توانینمان ناسنامەی تۆمەتباری سەرەکی ئەم تاوانە ئاشکرا بکەین کەناوی(كه‌ریم كانبی حسن)دانیشتوی هەمان گەڕەکە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتبوو.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button