رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ
په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه كۆده‌بێته‌وه
بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ ٨/٦/٢٠٢٣ په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه كۆ‌ببێته‌وه.
كارنامه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا هاتووه، به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵانی دارایی 2023 و 2024 و 2025، دانیشتنی په‌رله‌مان كاتژمێر 1ی پاشنیوه‌ڕۆ به ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی دارایی و لیژنه‌ی پلاندانانی ستراتیژی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوپه‌یمانی بەڕێوەبردنی ده‌وڵه‌ت كه كورد به‌شێكی گرنگی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌یه له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقدا، دوێنێ بڕیاریانداوه به‌شداری له دانیشتنی په‌رله‌ماندا بكه‌ن و پڕۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند بكه‌ن.
Facebook Comments Box