کوردستانگرنگ

ئاوقافی سلێمانی: بەتوندی هێرشی کردە سەر کەناڵەکانی ڕاگەیاندن

بە ڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی / سلێمانی: “بەداخەوە لەم سەردەمەی ئێستاشدا سۆشیال میدیاوکەناڵەکانی ڕاگەیاندن بۆگەرم کردنی بازاڕی خۆیان دەکەونە شوێنی ئەم جۆرەمەگەزانە ودەیانکەنە سەرباس ومانشێتی زلی هەواڵەکانیان بەبێ ئەوەی لەئاست وپيگەوزانستی ئەم جۆرەکەسانە بکۆڵنەوە.”

لە ڕونکردنەوەیەکی یەکێتی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لقی سلێمانی، سەبارەت بەو کەسەی کە خۆی وەکو مەلای ناساندوە ڕایگەیاند: بەداخەوە لەم سەردەمەی ئێستاشدا سۆشیال میدیاوکەناڵەکانی ڕاگەیاندن بۆگەرم کردنی بازاڕی خۆیان دەکەونە شوێنی ئەم جۆرەمەگەزانە ودەیانکەنە سەرباس ومانشێتی زلی هەواڵەکانیان بەبێ ئەوەی لەئاست وپيگەوزانستی ئەم جۆرەکەسانە بکۆڵنەوە.

ڕاشیگەیاند: ئەوەی مایەی نیگەرانی وهەڵوەستە لەسەرکرنە کەبەداخەوە چەندڕۆژێکە کەسێکی نە خوێندەوار دور لە هیچ پێگەوئاستێکی زانستی خۆی کردوەتە موفتی و نە خوێندەوارانە کەوتوەتە قسەی زل کردن لە سەر کامێراکانی تیژڕەوی کە بە ( کامێرای پۆینت تو پۆینت ) ناسراوەو دەیەوێت جۆرێک لە شەرعیەتی پێ بدا بە داخەوە کە سانی نابەرپرسیش لە سۆشیال میدیاوتۆڕە کۆمەڵایەتی کەوتونەتە بێڕێزی کردن بەرامبەر زانایانی ئایینی بەگشتی بە بێ ئەوەی بزانن لە کوردستان ئەنجومەنی فەتوامان هه یە و ئەم بابەتانەو هه رجۆرە پرسێکی تری هه ستیاری کۆمەڵگە ئێشی ئەوانە بەپێی تایبەت مەندی قسەو فەتوای لە سەربدەن نەوەک کەسانی نەخوێندەوارودورلەپێگەی مە لایەتی بۆیە ئێمە لە ( لقی سلێمانی یەکێتی زانایان و بە ڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی ) بە پێوستمان زانی بۆهەمولایەکی ڕون بکە ینەوە ئە وکەسە کە خۆی بە ( لاوەندچوارباخی ناساندوە ) وهیچ پێگە و مەلایەتیەکی نیەو خاوەنی هیچ جۆرە وەزیفەیەکیش نیە لە وەزارەتی ئەوقاف و هیچ ئەندامێتیەکی لە ناویەکێتی زانایانیش نیە هیواداریشین سنوری نەخوێندەواری خۆی لەوە زیاتر نەبەزێنی و نە مانباتە ناوسەرجەم بابەتە کەسیەکانی خۆیەوە.

لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: “بۆیە پێی دەڵێین بەقەدەر کراسەکەی بەری خۆی هه ڵبکێشێ هەوەک پەندەکوردیەکە دەڵێت ( خۆت هه ڵبکێشە پڕبەکراسێ لە جێگایەکدا هیچ کەس نەتناسێ ) ناشمانەوێت ئاستی زاناو موفتیە گەورەوقەدرگرانەکانی کوردستان دابەزێنین بۆئاستی کەسێکی نەخوێندەوارونەزان هیواداریشین هاوڵاتیانی کوردستان لەوە وردتر بیربکەنەوە هه رکەس پارچە قوماشێکی سپی بەست بە سەریەوە لێیان نەبیتە موفتی وزانابەهۆی ئەم جۆرە کەسە نەخوێندەوارانەوە خۆیان توشی قسەوبێڕێزی کردن بە مامۆستاوزاناگەورەکانی کوردستان نە کە ن .”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button