
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان: “یه‌كێتی نیه‌تی باش نییه له پێناوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له سلێمانی هه‌یه‌تی، گوێی له پارێزگاكانی دیكه نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌ودا و مامه‌ڵه به سلێمانییه‌وه بكات.”
سه‌گڤان هالۆ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “هەرگیز نادادپەروەری لە دابەشکردنی مووچەدا نەبووە، بەڵکوو کێشە لە دزینی داهاتی سلێمانی بووە، ئەوەی ئێستاش فراکسیۆنی یەکێتی دەیکات، بۆ شاردنەوەی ئەو تاڵانکارییەیە، “ئەوان له 16ی ئۆكۆتبه‌ر بە هێزی سەربازی و ئێستاش به یاسا دەیانەوێ کوردستان بەش بەش بکەن و بیخەنە دەست نه‌یارانی گه‌لی كوردستانەوە.”
هیواشی خواست، یەکێتی لەم هەوڵە پاشگه‌ز بێته‌وه و چیتر نه‌چێته به‌ره‌ی دژ به خه‌ڵكی كوردستانه‌وه “به‌داخه‌وه ئاخر چۆن نادادی له دابه‌شكردنی داهات بووه؟ یه‌كێتی داروبه‌ری سلێمانی خستوه‌ته‌وه خزمه‌تی به‌رپرسانی حزبیی شاره‌كه‌وه و سنۆبه‌ر به کۆمپانیای به‌رپرسه حزبه‌كانی ده‌بڕێنێته‌وه و به سه‌دان هه‌زار پارچه زه‌وی به‌سه‌ر كادیر و به‌رپرسانی دابه‌ش ده‌كات، داهاتی سلێمانی ده‌زرێت و ده‌یداته ئیداره‌ی گشتیی یەکێتی، په‌كه‌كه‌ی هێناوه له سلێمانی به پاره‌ی ئه‌و شاره به‌خێوی ده‌كات، دزی نه‌ماوه له سلێمانی نه‌یكه‌ن.”
ئەو قسانەی سەگڤان لەدوای ئەوەهات کە دەڵێ: “ئه‌مڕۆ قسەمان لەگەڵ یه‌كگرتوو و فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ی كوردی له به‌غدا كردووه و ئه‌وان له‌گه‌ڵ گەڕاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ن كه ئێمه‌ش پشتیوانی ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌پرسی وه‌ك دابه‌شكردنی كوردستان كه خاڵێكه یه‌كێتی مه‌به‌ستیه‌تی، هه‌موو فراكسیۆنه‌كان له‌دژی وه‌ستانه‌وته‌وه، یه‌كێتی نیه‌تی باش نییه له پێناوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له سلێمانی هه‌یه‌تی، گوێی له پارێزگاكانی دیكه نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌ودا و مامه‌ڵه به سلێمانییه‌وه بكات.”