کوردستانگرنگ

عێراقییەکان پارە بۆ ئێران سپی دەکەنەوە

سنوری یەکێتی ئەوروپا ۲ هەزار ٦۳ بانکی نێودەوڵەتی و لۆکاڵی هەیە، پێنج مانگ خەریکبووم و تەقدیمی ۱٦ بانکم کرد هەتا حیساب بانکم کردەوە ماستەر یان بزنس کاردم دەرهێنا

لێرە ئەگەر حیساب بانک بکەیەوە پێداویستیەکان رادەست دەکەیت، دواتر وەلامت دەدەنەوە بەبەڵێ یان نەخێر، هەموو جار رەفزم بۆ دەهاتەوە
ئاخیر جار خۆم چوومە بانکێک گوتم” بۆ رەفزم بۆ هاتۆتەوە؟!

گوتی:” تۆ عێراقیت ئێمە ناتوانین لەناو یەکێتی ئەوروپا بە پاسپۆرتی عێراقی حیساب بانک بکەینەوە، ماستەر کارد و بزنس کارد و دیبەت کاردت بدەینێ

گوتم ئەدی چیبکەم بابم لێرە؟:
گوتی:” برۆرەوە عێراق لەوێ، ئەو بانکانەی ئەوروپین و لقیان هەیە قبوڵی دەکەن

منیش گوتم بۆچی:” گوتیان عێراقیەکان بۆ ئێرانیەکان پارە سپیدەکەنەوە و تەمویلی تیرۆر دەکەن”.

لە ئەوروپا ٤ بانکی لێدەرچێت، بانکەکانی دیکە، هەژماری بانک بە پاسپۆرتی عێراقی و ئێرانی و بیلاروسی و ڤەنزویلا وکۆریای باکور ئێستاش رووسی ناکەنەوە

وەلحاسڵ ئاخیری باشبوو بانکێک بە ناوی ئەرستە بانک خوا خێریان بنوسێت قبوڵیان کرد و حیساب بانکەکەم کردەوە بە پاسپۆرتی نەفرەتی عێراقی

واتا ئەگەر هیچ شتێکت نەبێت، تەنها وەرەقەیەکت هەبێت لەو وڵاتانە وەک پەنابەر حیساب بانکت بۆ دەکەنەوە، بەڵام ئەگەر پاسپۆرتی عێراقیت پێبێت، بەڵام بازرگان نەبی و سیاسی نەبی ملیۆنان دۆلارت نەبێت و هەویەی بازرگانیت نەبێت، بەزحمەت نەبێت بۆت ناکەنەوە

ھانا چۆمانی

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button