کوردستانگرنگ

هێمن هه‌ورامی‌: ھه‌ڵوێست بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی ھه‌رێم له‌و كرداره‌دایه‌ دژی ھه‌ر ھه‌وڵێك بێت بۆ له‌تكردنی

هێمن هه‌ورامی‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگه‌یاند,‌ ھه‌ڵوێست بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی ھه‌رێم له‌و كرداره‌دایه‌ دژی ھه‌ر ھه‌وڵێك بێت بۆ له‌تكردنی ھه‌رێم.

دەقی پەیامەکەی هێمن هەورامی:

ھەڵوێست بۆ پاراستنی قەوارەی دەستوریی ھەرێمی کوردستان لەو کردارەدایە کە دژی ھەر ھەولێک بێت بۆ لەتکردنی ھەرێم و لاوازکردنی لە رێگای مامەڵەی جیا لەگەل پارێزگایەکی ھەرێم لە ناو بودجەی عێراقدا. بە ئومێدی ئەوەی سەرجەم فراکسێۆنە کوردستانییەکان، قەوارەی ھەرێم و شایستە داراییەکانی و ماف و دەسەلاتە دەستورییەکانی لە سەروو بەرژەوەندی تەسکی حیزبی ببینن و لە ئاست بەرپرسیارێتی مێژووییدا بن و خوێنی شەھیدان و ئەنفال و کیمیاباران و قوربانی سەد ساڵەی گەلەکەمانیان لە پێش چاو بێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button