
کەمێک پێش ئیستا پەرلەمانی عێراق ماددەی ١٣ ی پەسەند کرد، کە تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە.
وردەکاری ماددەی ١٣ بزانە:
یەکەم:
پاکتاوی حساباتی ساڵەکانی 2004 بۆ 2022 لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمدا ئەنجام بدرێت.
دووەم:
ٲ-حکومەتی هەرێم پابەند بێت بە هەناردەکردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رێگەی سۆمۆ یاخود بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی، داهاتەکەشی وەکو داهاتی کۆتایی گەنجینەی فیدراڵی تۆمار دەکرێت.
ب-حکومەتی هەرێم پابەند بێت بە ناردنی داهاتە نانەوتییەکان بۆ خەزێنەی حکومەتی فیدراڵی.
ج-حکومەتی ناوەند پابەند بێت بە ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم.
د-حکومەتی هەرێم پابەند دەکرێ کە قەرزەکانی بانکی بازرگانی عێراقی(TBI) بداتەوە بە قیستی مانگانە کە لای بانکە حکومی و ئەهلییەکانەوە هەیە بە قیستی مانگانانە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لە م ساڵەوە بۆ ماوەی (٥ ) ساڵ.



