جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستڕاپۆرتگرنگ

پەیمانگای واشنتۆن: ئامارە مەترسیدارەکانی حەشدی شەعبی بڵاودەکاتەوە

ژمارەی هێزەكانی حەشدی شەعبی زیادیان كردووە, بەجۆرێك تەنها لەماوەی دوو ساڵدا (100) چەكدار زیادیكردووە, كە بەگوێرەی بودجەی (2023)عێراق, كۆی ژمارەی حەشدی شەعبی گەیشتووەتە (238) هەزار چەكدار.

لە بڵاوکراوەیەکی پەیمانگای واشنتۆن، ئاماژە بە زیادبوونی بودجە و ژمارەی چەکدارانی حەشدی شەعبی دەکات، بەجۆرێک ژمارەی هێزەكانی حەشدی شەعبی زیادیان كردووە, بەجۆرێك تەنها لەماوەی دوو ساڵدا (100) چەكدار زیادیكردووە, كە بەگوێرەی بودجەی (2023)عێراق, كۆی ژمارەی حەشدی شەعبی گەیشتووەتە (238) هەزار چەكدار و ژمارەیان گەیشتۆتە نزیكەی نیوەی سوپای عێراق.

هەروەها ئاماژە بە دامەزراندنی “کۆمپانیای موهەندیس” دەدات کە حكومەتی عێراق بەكرداری زەویەكی فراوانی داوە بە كۆمپانیاکە و نزیكەی (70)ملیۆن دۆلاریشی وەك سەرمایە لە بودجەی گشتی عێراق بۆ تەرخانكراوە، گوایە بۆ چاندنی درەخت تەرخانی دەكات, كە لەبنەڕەتدا زەویەكە بۆ كشتوكاڵ گونجاونیەو لەنزیك سنوری ئوردون و سعودیەیە.

راشیگەیاند: چاوەڕواندەكرێت ئەم كۆمپانیایە بەڵێندەرایەتیە, كە حەشدی شەعبی بەڕێوەی دەبات و ئەمریكا ژمارەیەكی زۆری سەركردەكانی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە, گرێبەستی ملیارەها دۆلاری بباتەوە لەچوارچێوەی بەدەستهێنانی پڕۆژەكانی حكومەت بەبێ‌ بوونی ركابەری, هاوشێوەی سوپای پاسدارانی ئێران و كۆمپانیای “خاتەمی ئەنبیاء” كە خاوەنداری دەكات، کە تەنها ئەمساڵ بەغداد (2)ملیارو (700) ملیار دۆلاری بۆ ئەو هێزەی هاوپەیمانی ئێران تەرخانكردووە.

لە کۆتایدا پەیمانگای واشنتۆن دەڵێت: گواستنەوەی خاوەندارێتی ئەو زەویە بۆ حەشدی شەعبی و ئەگەری دامەزراندنی بنكەو پێگەی نوێ‌ بۆ ئەو میلیشیایانە لەو ناوچانە, بۆ مایەی نیگەرانی عەممان و ریازە, كە فرۆكەی بێفرۆكەوانی حەشدی شەعبی چەند جارێك بواری ئاسمانی بەزاندون.

لەمانگی شوباتی ئەمساڵدا حكومەتی سودانی رایگەیاند, ئەكادیمیایەكی سەربازی نوێ‌ تایبەت بە میلیشیای حەشدی بنیاد دەنێت و ئەندامەكانی شایستەی خانەشینیان بۆ دابیندەكرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button