بۆ چی وادەڵێم؟!
کاتێک کەسێک یان شارێک بەبارمتە دەگیرێت، کەسەکە یان دانیشتوانی شارەکە خۆیان ئەزانن بەبارمتە گیراوان و لەدۆخی خۆیان حاڵین، بەڵام ئەوەی ئیستا لەسلێمانی هەیە ئەو عورفەی بەبارمتەگرتنیشی تێپەڕاندووەو هیج هەستێکی بەبارمتەبوون وجودی نیە.
دەسەڵاتدارانی ئەوێ کەساڵانێکە خۆیان لەحکومەتی هەرێم دابڕیووە و دەسەڵاتداری رەهای ئەوێن، بەئارەزوی خۆیان ئەم شارە بەم لاو بەولادا دەدەن و دەیدۆشن و داهاتەکەی دەدزن بەشێوەیەک کە تەنها لەیەک مەرزدا شەوان ١١ ملیۆن دۆلاری لێدەدزن و بۆ جارێکیش داهاتەکەی نایەتەوە خەزێنەی حکومەت، مانگانەش لەسەر داهاتی هەولێرو دهۆک موجەی فەرمانبەرانی ئەم شارە دەدرێت، کەچی دەسەڵاتدارانی ئەم شارە وا لەهزری بیری خەڵکەکە کار دەکەن کەئەوە حکومەتی هەرێمە غەدر لەسلێمانی دەکات، لەکاتێکدا ئەوەی قوڕی بەسەری ئەم شارەکردوە و تەواوی داهاتەکەی دەدزن، هەر دەسەڵاتدارەکانی ئەوێن(یەکێتی) یە!
لەبابەتی پرۆژە یاسای بودجە کە ماوەی دوو هەفتەیە لەپەرلەمانی بەغدا گفتوگۆ و دەنگدانی لەسەر دەکرێ، پەرلەمانتارانی یەکێتی هەرجی هەوڵە دایان بۆ ئەوەی غەدرێکی گەورەتر بکەن لەو غەدرەی کەپێشتر لەو شارەو لەتەواوی قەوارەی هەرێمی کوردستانیان کردووە، هەرجەندە هەوڵەکەیان وەک ئەوەی بەرنامەڕێژیان بۆ کردبوو سەری نەگرت، بەڵام ئەوەی جێگای گاڵەتەجاڕیە، لەلایەن یەکێتیەوە تێپەڕاندنی هەندێ بڕگە لەیاسای بودجە بەدەستکەوت و سەرکەتن و موژدانە بەموچەخۆرانی سلێمانی دەفرۆشنەوە، لەکاتێکدا ئەگەر ئەو خاڵانەی کەلە یاسای بودجە هەیە جیبەجێ بکرێ، ئەوا خۆدی یەکێتی ئەو دزی و عەنتەریاتەی سەبارەت بەداهاتی سلێمانی لەگەڵ حکومەتی هەرێم دەیکرد، لەگەڵ بەغدا پێی ناکرئ!
نیازحاجی