کوردستانگرنگ

بەرپرسێکی پۆلیس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

عەمید (ادریس محمد مەولود ) بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین بە ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانی لەدەستداو چوار سەرنشینیش برینداربوون.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ١٢/٦/٢٠٢٣ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: کە سەر ڕێگای کەلار + سلێمانی و نزیک گوندی تازە دێ ئۆتۆمبێلێک لەجۆری توێتا پیکاب خۆی کێشا بە هێمایەکی لێواری شەقامەکەدا و لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەناوی عەمید (ادریس محمد مەولود ) لەدایکبووی 1970 دانیشتووی کەلار شەهیدان بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین گیانی لەدەستداو چوار سەرنشینیش برینداربوون.

راشیگەیاند: لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان کراوەو بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button