
وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانییه‌وه سڕ كرا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٣ی ٦ی ٢٠٢٣، قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی دژه تیرۆر كۆده‌بێته‌وه، بۆ ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروباره ئیدارییه‌كان و نوسراوه فه‌رمییه‌كان.
دوای تیرۆركردنی عه‌قید هاوكار جاف، به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی، یه‌كلایبوونه‌وه‌ی ئه‌م كه‌یسه له دادگای هه‌ولێر. ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی دا.
له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه، هیچ نوسراوێكی دژه تیرۆری یه‌كێتی كاری پێناكرێت ئه‌گه‌ر ئیمزای وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌سه‌ر بێت، داواشكراوه له یه‌كێتی هه‌رچی زووه كه‌سێكی تر ده‌ستنیشان بكرێت بۆ ئه‌م پۆسته و وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی ته‌سلیمی دادگا بكرێت وه‌ك داواكراوێك.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تڕاگه‌یاند، له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانییه‌وه وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی سڕكراوه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری كارگێڕی ناو هێزه‌كانی دژه تیرۆری یه‌كێتی.



