کوردستانگرنگوتار

شاسوار عەبدولواحید بەردەوامە لە ئابڕووبردن و هەوڵدان بۆ مەرگی ئەندامانی حزبەکەی

شاسوار عەبدولواحید، کە لەئێستادا تەنها دەسەڵاتی بەسەر ئەندامانی حزبەکەی لە پەرلەمان و، خاوەن پشکەکانی چاڤیلاند و، کارمەندەکانی کەناڵی (ئێن ئاڕ تی)دا هەیە؛

-هەوڵیدا ئابڕووی ئەندام پەرلەمانەکانی لە کابینەکانی چاڤیلاندا بتکێنێ و لەوەش واوەتر حاڵ و قسەکانی (د.کازم) بەڵگەی ڕوونن لەسەر دەستبردن بۆ ژیان و مەرگی ئەندامانی حزبەکەی!!..

خاون پشکەکانی چاڤیلاندی لە هەموو قازانج و مافێکی پڕۆژەکە بێبەشکردون و، جگەلەوەی کە بە ئاشکرا دزییان لێدەکات، کاتێکیش کە بەشێوازێکی مەدەنی دێنە بەردەم ئۆفیسەکەی بۆ داواکردنی مافەکانیان، شاسوار و دارودەستەکەی بە دار و شەق ڕوبەڕوویان دەبنەوە و لە ڕێگای کەناڵەکەشیەوە سوکایەتیان پێدەکات!..
-ڕەوشی کارمەندانی کەناڵەکەشی، پێویست ناکات من هیچی لەبارەی بڵێم، چونکە لە ئەنجامی غەدر و فشارەکانی شاسوار ماوە ماوە یەکێکیان دێت و شەرحی حاڵی خۆیی و کارمەندکانی دیکەی دەزگاکە دەکات.

سیاسەت و دەسەڵات و حوکمڕانی پیاوی خۆی دەوێت، گەمژە و بەکرێگیراو و قۆڵبڕەکان لە دەسەڵاتدابن کارەسات دەخوڵقێنن. هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کەرکوک و لایەکی نیشتمانەکەیان لەدەستدا بەهۆی خۆفرۆشی بەکرێگیراو و گەمژەکان، چۆن ڕێگا بەخۆیان دەدەن پشک_دز و قۆڵبڕێکی وەکو (شاسوار) بکەنە دەسەڵاتداری تەنانەت لادێ و گوندێکیش لە وڵاتدا، ئاخر ئەگەر ئەو هەڵەیە بکرێت و شاسوار و حزبەکە بگەنە سوچێکی دەسەڵات و حوکمڕانی، حاڵی هاوڵاتیان لە خاوەن پشکەکان و د. کازمەکان باشتر نابێت و، ڕەوشی دامودەزگا و دامەزراوەکانیش لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی باشتر نابێت…

عومەر بەکر

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button