
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاگادارى خاوەن دوکانەکانى ناو بازاڕى شارى سلێمانى کردەوە کە لەمەودوا سیستمى پریپەیدى کارەباى دوکانەکانیان کەوتووەتەکار.
دەقی ئاگاداریەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی:
ئاگادارى خاوەن دوکانەکانى ناو بازاڕى شارى سلێمانى دەکەینەوە کە سیستمى پریپەیدى کارەباى دوکانەکانیان کەوتووەتەکار، لەرێگەى ئامێرى (CIU) کە هەموو دوکانەکان وەریان گرتووە زانیارى لەسەر کارەباکانیان وەربگرن.
لەکاتى تەواوبوونى ئەو بڕەى کە وەک پێشەکى لەپێوەرەکەدایە دەتوانن لەبنکەى فرۆشتنى کارتى باڵانسى کارەبا لەبازاڕى کوردۆ لەشەقامى مەولەوى بەرامبەر فەلافلى بنار کارت بکڕن.
جێى ئاماژەیە زۆنى یەکەمى ناوبازاڕى سلێمانى کارەباکانیان بووە بەپریپەید، لەفولکەى مامەڕیشە دەستپێدەکات تا دەگاتە فولکەى دەستەکە و پاشان شەقامى قەنات تا نەخۆشخانەى عەلى کەمال، پاشان دێتە خوارەوە بۆ خوار فولکەى خانەقا لاى تایە فرۆشەکان و پاشان دووبارە تا فولکەى مامەڕیشە، واتە کۆى ئەو بازاڕو دوکانانە دەگرێتەوە، وەک لە نەخشەکەدا دیاریکراوە.