
ئارەزوومەندانی ڤیزای شینگین دەتوانن تەنیا لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە داواکاری پێشکەش بکەن و پێویست بەوە ناکات سەردانی کونسوڵیە و نوسینگەکانی خزمەتگوزاری ڤیزا بکەن.
ئاژانسی فرانسی پرێس لە زاری بەرپرسێکی یەکێتی ئەوروپاوە ڕایگەیاند: خوازیارانی ڤیزای شینگن خۆشحاڵدەبن بەو یاسایە نوێیە کە ئەو پرۆسەیە ئاسانتر و هەرزانتر و خێراترە.
هەروەها میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا ڕێککەوتون لەسەر گۆڕینی سیستمی وەرگرتنی ڤیزای شینگن و یاسایەکی نوێ لەو بارەوە دەردەکەن.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەو کەسانی خوازیاری ئەو ڤیزایەن دەتوانن تەنیا لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە داواکاری پێشکەش بکەن و پێویست بەوە ناکات سەردانی کونسوڵیە و نوسینگەکانی خزمەتگوزاری ڤیزا بکەن.
Facebook Comments Box