رۆژههلاتی ناوهراستگرنگ
مافیاکانی عێراق پۆلیسێکیان کوشت
شەوی ڕابردوو مافیایەكی مادەی هۆشبەر لە شاری زی قاری باشووری عێراق، پۆلیسێكیان كوشت.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە ئەمشەو لە شەڕە تەقە و پێكدادانێكدا لە نێوان مافیایەكی مادەی هۆشبەر و هێزە ئەمنییەكاندا لە ناوچەی سەید زەهەب لە رۆژئاوای شاری ناسریە و ناوەندی پارێزگای زی قار، ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكان كوژراوە.
بەپێی هەواڵەكە، كوژراوەكە سەر بە هێزەكانی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان بووە و لەلایەن كەسانێكەوە تەقەی لێ كراوە كە داواكراون لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەرەوە.
Facebook Comments Box