توركیا و عێراق دۆسیەی ئاسایش و ئابوری و ئاو تاوتوێدەكەن
حكومەتی سودانی, خۆی بۆ رەوانەكردنی وەفدێك بۆ ئەنقەرەی پایتەختی توركیا ئامادە دەكات, بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك دۆسیە, كە دیارترینیان دۆسیەكانی ئاسایش و ئابوری و ئاوە.
رۆژنامەی (العربی الجدید)ی قەتەری چەند زانیاریەکی سەبارەت بە تاوتوێکردنی دۆسیەی ئاسایش و ئابوری و ئاو ئاشکراکرد و دەنوسێت: وەفدێکی عێراقی دوای جەژنی قوربان و لەكۆتایی ئەم مانگەدا سەردانی توركیا دەكات, بۆ تاوتوێی ئەو لێكگەیشتنانەی پێشو, كە لەمیانی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەنقەرە لەمانگی ئازاری رابردودا, سازانی لە بارەوە كراوە.
لەنێو ئەو دۆسیانەی تاوتوێدەكرێن: پڕۆژەی رێگای گەشەپێدانی نێوان بەسرەو توركیایە, لەگەڵ دۆسیەی ئاو و زیادكردنەوەی ئاوی هەردوو دەریاچەی دیجلەو فورات و كردنەوەی دەروازەیەكی سنوری نوێ, لەنێوان هەردوو وڵات و پرسی پارتی كرێكارانی كوردستان.
راوێژكارێكی سودانی رایگەیاندووە: بوونی كەسایەتی وەك هاكان فیدان وەزیری دەرەوەو یەشار گوڵەر وەزیری بەرگری لە شاندەكەی توركیادا, مانای توندبونی زیاتری ئەنقەرەیە لە دۆسیەی پەیوەست بە پارتی كرێكاران و بوونی سوپای توركیا لەناوخاكی عێراق.
“نزیكترین سیناریۆ, زیادكردنی پشكی ئاوی عێراقە لەهەردوو روباری دیجلەو فورات, بەرامبەر ئەوەی بەغداد رێوشوێنەكانی دژی پارتی كرێكاران توندبكاتەوە”.