
کەمێک پێش ئێستا؛ دوو برا لە هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ لە سنووری سۆران کەوتوونەتەناو ئاوەوە و خنکاون.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ـی 06ـی 2023، دوو برا لە ئاوی گەلی عەلی بەگ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خنکان، تیمەکانی بەرگری شارستانیی سۆران گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، تەرمی یەکێکیان دۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوای تەرمی دووەم بەردەوامە.
سەبارەت بە ناسنامەی ئەو دوو برایەی خنکاون، ناوەکانی (هەڵوێست شاکر و مەبەست شاکر) کە دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێرن.
Facebook Comments Box