
تای خوێنبەربوون یەکێکە لەو نەخۆشییانەی بەم دواییانە لە هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە، تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هەشت کەس توشبوون و لەو ژمارەیە چواریان گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ئایا مرۆڤ چۆن تووشدەبێت؟
بەگوێرەی زانستیە پزیشکییەکان، نەخۆشییەکە بەهۆی ڤایرۆسەوەیە کە لەناو ئاژەڵاندا بڵاودەبێتەوە و لە سێ رێگەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.
یەکەم: ئەگەر هات و مێشوولەیەک یان هەر گەنەیەکی دیکە بە مرۆڤەوە بدات کە خوێنی ئاژەڵێکی توشبووی هەڵگرتبێت.
دووەم: ئەگەر هات و مرۆڤ دەست لە گۆشتی ئاژەڵێکی توشبوو بدات.
سێیەم: ئەگەر هات و مرۆڤ بەر شلەی مرۆڤێکی دیکەی توشبوو بکەوێت وەکو لیک و خوێن یان سپێرم.
وەزارەتی کشتوکاڵ و تەندروستی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوڵاتیان دەکەن، لە جەژنی قورباندا ئاژەڵەکانیان لە ماڵەوە سەرنەبڕن، هەروەها لەکاتی دەستبردن بۆ گۆشتی ئاژەڵان دەستکێش لەدەست بکەن.