ئابووریرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

بانکی ناوەندی عێڕاق، دراوێکی نوێی چاپ دەکات

دراوە نوێی بیست هەزاریی، کە بە هەرسێ زمانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزی لەسەری دەنوسرێت و چەند دیزاینێکی بۆ ئامادە کراوە، لەماوەیەکی نزیکدا چاپ دەکرێت.

دوای ئەوەی بانکی ناوەندی عێراق گرفتی کەمی دراوی عێراقی بۆ دروست بوو، کە لەکۆی نزیکەی ٨۳ بۆ ٨٤ تریلیۆن دیناری چاپکراو لە باشترین حاڵەتدا بانکی ناوەندی بڕی ۱٦ تا ۱٨ تریلیۆن دیناری بەردەستە و بانکەکە دەیەوێت لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی نرخی دۆلاردا سەرمایەی خۆی لەدیناری عێراقی تا ۲٥ تریلیۆن دینار بەرز بکاتەوە و زیاتر کۆنترۆڵی بەهای دینار بەرامبەر دراوە بیانیەکان بکات.

دراوە نوێیەکە دەبێتە هەشتەم فیئەی دراوی عێراقی لە بازاڕدا. کە ئێستا فیئەکانی (٥٠٠٠٠٫٢٥٠٠٠٫١٠٠٠٠٫٥٠٠٠٫١٠٠٠٫٥٠٠٫٢٥٠) هەن. دراوە نوێیەکە بیست هەزارییە، بڕیارە پێش کۆتایی ئەمساڵ بکەوێتە بازاڕ و بەردەستی هاوڵاتیان.

دراوە نوێیەکە بە هەرسێ زمانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزی لەسەری دەنوسرێت و چەند دیزاینێکی بۆ ئامادە کراوە و لە سەرەتای مانگی حەوت دیزاینێک پەسەند دەکرێت و لەماوەی شەش مانگدا بڕی ٨ تریلیۆن دیناری لێ چاپ دەکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button