کۆمیسیۆنی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمەوە بڕیار دەدات
كۆمسیۆنى باڵاى ههڵبژاردنهكانى عێراق لە بەغداد کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر ئهنجامدانى ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان یان دواخستنى دەدات.
عیماد جەمیل ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران لەکۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، “بڕیار وایه سبەینێ یەکشەممە کۆبونەوەی ئەنجومەنی کۆمسیاران بکرێت، بۆ ئەوەی بڕیار لەبارەی سەرپەرشتیکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بدەین”.
ئاماژەی بەوەشکردوە کە “تائێستا هیچ ئاستەنگێک لەبەردەم کۆمسیۆن نییە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت، تەنها ئەوە نەبێت 18ى 12ى 2023، هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجامدەدرێت، ئەو وادەی کە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە زۆر نزیکە لەهەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق، بۆیە ئەستەمە لەو ڕێکەوتە بکرێت.”
ئەوە لەکاتێکدایە کە پێشتر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رۆژی ١٨\١١\٢٠٢٣ی وەک و رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دیاریکرد.