
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە پانێڵێکی پەیمانگەی ئاشتی لە واشنتن:
مەسرور بارزانی لەگەڵ دەستبەکاربوونی لە کابینەی نوێدا، خۆی بۆ دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ تەرخانکرد هەوڵیداوە دۆخێکی باشتر بۆ ئازادیی رادەربڕین دروستبکات.
لە ھەرێمەکەماندا هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەیە قسە لەسەر هەموو شتێک بکات.”
هەندێک کەس باسی هەندێک بابەت دەکەن کە شتی بێ بنەمان و مەبەستیان ئەوەیە کە وەها لە خەڵک بگەیێنن کە لە کوردستان کەموکوڕی هەیە.
ئەگەر لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان سیاسەتێکی هەڵە هەبێت، ئەوە ستراتیژییەتی ئێمە نییە و ئێمە دژی ئەوەین.
لەم کابینەیەدا، هیچ کەسێک بەهۆی ئەوەی لەسەر پرسە سیاسییەکان قسەی کردبێت، دەستگیرنەکراوە؛
ئێمە بە شانازییەوە دەڵێین کە هیچ بەندکراوێکی سیاسی لە کوردستان نییە؛ ئێمە باشترین کەشمان بۆ هەموو کەسێک لە هەرێمەکەمان خوڵقاندووە