رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

هەپەگە کوژرانی 18 سەربازی تورکی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

هەپەگە: لە شەڕێکی کورتخایەنەدا گەریلاکان چونە سەر تەرمی 18 سەربازی تورکیا، یەک لەو سەربازانەی کوژراوە فەرماندەیەکی سوپای ئەو وڵاتە بوە.

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەندراوێکیان بڵاویکردەوە، “رۆژی 15ی 6ی 2023، لە ناوچەی خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، گەریلاکانیان روبەڕوی هێزەکانی تورکیا بونەتەوە و لەئەنجامیشدا سێ گەریلا گیانیان لەدەستداوە و 18 سەربازی تورکیاش کوژراون.”

سەبارەت بە گیان لەدەستدانی گەریلاکانیان ئەوەی خستوڕوو کە گەریلایەک بە ناسناوی سەعید کە دوای چالاکیەکە لە ئەنجامی بۆردومانی سوپای تورکیا بە سەختی بریندار ببو، دواتر گیانی لەدەستداوە، لە کاتی کشانەوەشدا دوو گەریلای دیکە بە ناوەکانی ئامارا و ئازاد گیانیان لەدەستداوە.

هەپەگە باسی لەوەشکردوە، دواتر زانیاری ورد لەبارەی ناسنامەی گەریلاکانیان بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە کە گیانیان لەدەستداوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button