کوردستانگرنگ

بزوتنەوەی گۆڕان: جارێکی تر متمانە بە یەکێتی ناکەینەوە

ئەندامێکی جڤاتی گشتی گۆڕان: سەبارەت بە هاوپەیمانێتی لەگەل یەکێتی چەند زانیاریەکی ئاشکرا کرد.

دڵشاد رەشید، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، گوتی: “راستە رێککەوتنمان لەسەر ئاستی سلێمانی و دەوروبەری لەسەر پلە و پۆستەکان لەگەڵ یەکێتی هەیە، بەڵام یەكێتی ئەو رێككەوتنە جێبەجێ ناکات، جاری پێشووش لەو هاوپەیمانییەی لەگەڵ یەکێتی هەمانبوو، نەك هەر سوودمان وەرنەگرت، بەڵکوو زەرەرمان كرد.”

سەبارەت بە هۆکاری متمانەنکردن بە یەکێتی وتی: “پێگەی یەکێتی ئێستا لاوازە، رەئی زۆرینەی نێو بزووتنەوەی گۆڕان بەو ئاراستەیەیە كە جارێكی تر متمانە بە یەكێتی نەكەین و هاوپەیمانیی لەگەڵ نەبەستین، وە یەکێتی راستگۆ نەبوو، هاوپەیمانییەکەی لەگەڵ گۆڕان تەنیا بۆ بەرژەوەندیی خۆی قۆستەوە.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button