کوردستانگرنگ

بەڕێوبەرێکی کارەبا لە سليمانی دەستگیر کرا

ئەمڕۆ یەکشەممە، ۱٨ی حوزەیران، هێزێکی ئەمنی بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتنی وزەی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی دەستگیرکرد.

هێزەکە لە کاتی دەوامی فەڕمی (ش ، ع) بەڕێوەبەری بەش فرۆشتنی وزەی کارەبای پارێزگای سلێمانی دەستگیر کردووە.

ئەمە دووەم بەڕێوەبەری کارەبایە لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر دەکرێت و پێشتر لە ۲۱ی ئایاری ئەمساڵ لەلایەن هێزێکی ئەمنیەوە بەڕێوەبەری کارەبای قەزای چوارتا دەستگیر کراو تا ئێستا ئازاد نەکراوە.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری فرۆشتنی وزە پەیوەندی بە دۆسیەیەکی گەندەڵیەوە هەیە و ئێستا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button