جیهانکوردستانگرنگ

سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا ستایشی مەسرور بارزانی دەکات

دۆری ئه‌بوزه‌ید: بەهۆی هەوڵەکانی مەسرور بارزانی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان دەیانەوێ وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن .

دۆری ئه‌بوزه‌ید، سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا رایگه‌یاند، مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌یه‌وێت سێكته‌ری كشتوكاڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببات و ئابووری هه‌رێم هه‌مه‌چه‌شن بكات، ئەمەش هۆكاری بۆ ئەوەی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌ بڕوایان وایه‌ ژووری بازرگانی ئه‌مریكا وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێمی كوردستانی داوه‌ته‌وه‌ و كۆمپانیاكانی بواری كشتوكاڵیشی بۆ هه‌رێمی كوردستان بانگهێشت كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button