کوردستانگرنگ

هەردوو هاوسەرۆکانی کانتۆنی قامیشلۆ گیانیان لەدەستدا

لە بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی یەپەگە هەردوو هاوسەرۆکانی کانتۆنی قامیشلۆ گیانیان لەدەستدا و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی حوزەیرانی 2023 کاتژمێر 11:20 پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی یەپەگەی لەنێوان گوندی بەندەر و تەلشعیر لە ڕۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج و، بەهۆیەوە گابی شەمعون ناسراو بە (فورات) و یوسرا دەروێش، هەردوو هاوسەرۆکانی کانتۆنی قامیشلۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر گیانیان لەدەستدا و چەکدارێکی یاوەریشیان بریندار بوو.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button