
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢١⁄ ٦⁄ ٢٠٢٣، دووەم حاجی کورد لەشاری مەککەی کۆچی دوایی کرد.
حاجیەکە ناوی (ئەختەر ئەحمەد عبدالکریم) لەدایک بووی ١٩٥٥ خەڵکی ھەڵەبجەی تازە دوایی ئەوەی بەھۆی جەڵدەی مێشک لێیداو نەشتەرگەریشی بۆکراوە بەداخەوە ئەم بەیانییە کۆچی دوایی کرد، لیژنە کارگێڕیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە سەرقاڵی تەواو کردنی ڕێکارەکانن بەڕەزامەندی کەس وکاری کۆچکردوو دوایی نوێژلەسەرکردنی لەشاری مەککەی پیرۆز بەخاک دەسپێردرێت .
Facebook Comments Box



